ئایا نەخۆشی شەکرە توشی منداڵان دەبێت تەنها بەهۆی خواردنی شیرینی زۆرەوە؟

2024-12-22
بەو پێیەی ١٤ ی مانگی ١١ ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە نەخۆشی شەکرە و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا، ئێمە وەک دێسکی تەندروستی بەها میدیا تیشک دەخەینە سەر نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم دەگرێتەوە، کە نەخۆشییەکی بەرگری لەشە و کاریگەری لەسەر پەنکریاس دەبێت و وای لێدەکات نەتوانێت ئەنسۆلینی پێویست دەربدات، ئەم جۆرەش پەیوەندی بە خواردن یان شیرینییەوە نییە. سەبارەت بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، پەیوەندی بە قەڵەویەوە هەیە، کە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی خواردنی ناتەندروستە وەک شیرینی. ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بریتین لە هۆکاری: - بۆماوەیی: ئەگەر لە ناو پێشینەی خێزانی کەسەکەدا توشبووی نەخۆشییەکە هەبێت. - شێوازی ژیان: کەمی چالاکی جەستەیی. - خۆراکی ناتەندروست بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا، زۆر گرنگە پەیڕەوبن بە ژیانی تەندروست و چالاکیی جەستەیی بەردەوام. وەک وەرزش و پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو. هەروەها پشکنینی بەردەوام و پێشوەختە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چاودێریکردنی تەندروستی منداڵان و دیاریکردنی هەر نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشی شەکرە. . خۆپاراستن گرنگترە لە چارەسەرکردن دڵنیابە لە ژیانێکی تەندروست و هاوسەنگ بۆ پاراستنی تەندروستی خۆت و تەندروستی منداڵەکانت.