حەوت نیشانە بۆ ناسینى کەسانى دەوروبەرمان

2024-10-13
جارێکیان پیاوێکی ڕێبوار بە پیادە بۆ کارێکی خۆی بەرەو گوندێکی دوور دەڕوات، لەسەر ڕێگاکەی کانییەکی سازگار دەبینێت کە دارێکی گەورە سێبەری بەسەر کانییەکەدا کردبوو، ڕێبوارەکە بینی پیاوێکی ئیختیاری ڕیش سپی و نوورانی لەسەر کانیەکە دانیشتووە. ڕێبوارەکەش بۆ ئاوخواردنەوە و خۆفێنکردنەوە لەسەر کانییەکە لایدا و سڵاوی لە پیاوە ئیختیارەکە کرد. دوای چەند ساتێک دانیشتن و قسە کردن، پیاوە ڕێبوارەکە تێگەیشت کە ئەم کەسە زانا و حەکیمێکی دونیا دیدەیە، بۆیە فرسەتی هێناو پرسیارێکی لێ کرد و وتی: تۆ کەسێکی بە ئەزموون و ژیریت دەتوانیت ئامۆژگارییەکم بکەی چۆن کەسانى دەوروبەرم بناسمەوە. ئەویش لەوەڵامدا وتی: من زۆر حەزم لە ئامۆژگاریکردنى خەڵک نییە، چونکە حەز دەکەم خەڵکیش خۆیان بەدوای ڕاستی و پەند و وانەکانی ژیاندا بگەڕێن و خۆیان ماندوو بکەن، بەڵام ١٠ جۆر کەست پێدەڵێم بۆ ئەوەی بیانسیت. 1- خزم و قەوم لە کاتی غەریبایەتیدا 2- پیاو لەکاتى نەخۆشکەوتنى هاوسەرەکەیدا 3- ژن لەکاتى فەقیربوونى هاوسەرەکەیدا 4- منداڵ لەکاتى پیربوونى باوک و دایکیدا 5- هاوڕێ لەکاتی لێقەوماندا 6- خوشک و برا لەکاتى دابەشکردنى ماڵ و میراتدا 7- ئیماندار لەکاتى موسیبەت و تاقیکردنەوەى خودا دا. 8- کردارو گوفتاری نەخۆش دوای چاکبوونەوەى. 9- هەژار دوای دەوڵەمەندبوونى. 10- پاشاو دەسەڵاتدار دوای چوونە سەر کورسی دەسەڵات.