ساڵی٢٠٥٠ سێ ڕووداوی گەورەى ژینگەیی و کەشوهەوا ڕوو دەدات
2024-10-13
قەیرانی کەش و هەوا لەوانەیە تا ساڵی 2050 زیاتر لە 14 ملیۆن کەس بکوژێت!
سێ کارەساتی ژینەگەیی و کەشوهەوا ڕەنگە تا ساڵی 2050 مەترسیدارترین کارەساتی کەشوهەوا بن بۆ سەر مرۆڤایەتى
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی مونتەدای ئابووری جیهان پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 قەیرانی کەش و هەوا ببێتە هۆی مردنی 14 مليون و 500 هەزار کەس و زیانە ئابووریەکەشی بگاتە 12 ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار.
سەرەڕای تێچوونی زیادەی یەک تریلیۆن و 100 ملیار دۆلار بۆ سیستەمی تەندروستی جیهان بەهۆی ئەو سێ کارەساتەوە.
هاوکات دەبێتە خراپتربوونی نەخۆشییە گوازراوەکان لە دڵ و دەمار و هەناسەدان و نەخۆشییەکانی تر.
ئەو سێ کارەساتەى کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 ڕوو بدات و گەورەترین کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت ئەمانەن:
یەکەم: لافاو و بارانبارینی بەخوڕ كە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانى نزیکەى هەشت ملیۆن و 500 هەزار کەس.
دووەم: فراوانبوونی وشکەساڵی لە ناوچە نوێیەکاندا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی مردنى سێ ملیۆن و 200 هەزار کەس.
سێیەم: شەپۆلەکانی گەرما دەبێتە هۆی مردنى ملیۆنێک و 600 هەزار کەس، زیانە ئابوورییەکەشی بە حەوت ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.
سەرچاوە: راپۆرتی مونتەدای ئابووری جیهانی
|